ناوەڕاستی هەفتەیە و ئەمڕۆ سێشەممە قۆناغی پێشکۆتایی جامی کاراباو کەپ، یاریی نێوان نیوکاسڵ یونایتد و ئارسیناڵ لەخۆدەگرێت.
ئارسیناڵ لە یاریگەی ئیماراتسی تایبەت بەخۆی و لەنێو ئاپۆڕای هاندەرانیدا کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان میوانداریی نیوکاسڵ دەکات.
لەم یارییە یەکێکیان بلیتی قۆناغی کۆتایی جامەکە یەکلاییدەکەنەوە، بلیتەکەی دیکەش لەنێوان تۆتنهام و لیڤەرپووڵ سبەی چوارشەممە یەکلاییدەکرێتەوە.
ئەم یارییە سەنگی مەحەکە، ئارسیناڵ لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە و نیوکاسڵیش لەو قۆناغەدا لە برێنتفۆردی بردەوە.
گەنەرز لەم وەرزەدا تەنیا سێ شکستییان هەیە و خاوەنی دوو ناسناوی کاراباوە، لە بەرامبەردا ماگپایز تەنیا پێنچ شکستییان تۆمارکردووە و پێشتریش ناسناوی کاراباوییان نەبردووەتەوە.
لە ئارسیناڵ، میکێل ئارتێتا بێبەشدەبێت لە تواناکانی نوانێری، ساکا، ستێرلینگ، تۆماسیو، وایت و گومان لە بەشداریکردنی کای هاڤێرتیش هەیە، لە نیوکاسڵیش هەریەکە لە کرافت، پۆپ، سکار، ویڵسۆن ئامادەنابن.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ:
رایا
لیویس سکێڵی، کیویۆر، سالیبا، تیمبەر
رایس، یۆرینیۆ، ئۆدیگارت
ترۆسارد، خیسۆس، مارتینێلی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوکاسڵ:
دوبراڤکا
لیڤرامێنتۆ، دان بەرن، کێڵی، هاڵ
ویڵۆک، تۆنالی، جۆلێنتۆن
مەرفی، ئایساک، گۆردن