هیلال و ئیتیحاد لە جامی شای سعودیە رووبەڕوودەبنەوە

test

ئەمشەو کاتژمێر 20:30 بەکاتی هەرێمی کوردستان، یانەکانی ئیتیحاد و هیلالی سعودی لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای سعودیە رووبەڕوودەبنەوە.

یارییەکە لە یاریگەی کینگدۆم ئارێنا بەڕێوەدەچێت و یەکێک لەم دوو یانەیە کە بەهێزترینەکانی خولی سعودییەن، چانسی ئەوەیان دەبێت بلیتێکی قۆناغی پێشکۆتایی یەکلاییبکەنەوە، بەڵام ئەمە یاریی چوونە و یاریی گەڕانەوە لە 22ـی شوبات ئەنجامدەدرێت.

یانەی ئیتیحاد لەم وەرزەدا تەنیا یەک شکستی هەیە، ئەویش بەرامبەر هیلال بوو، هاوکات هیلالیش بەهەمان شێوە لەم وەرزەدا تەنیا شکستی تۆمارکردووە، بۆیە چاوەڕێی رکابەرییەکی بەهێز دەکرێت.

هاوکات ئیتیحاد لە نیسانی 2021ـەوە لە هیلالی نەبردووەتەوە، بە پێچەوانەوە شینپۆشەکانی هیلال 11 یارییان بردووەتەوە لەو کاتەوە.

هەردوو یانەکەش یاریزانە پیشەگەرەکانیان ئامادەن، بەڵام ئەگەری هەیە کەریم بنزیمە لە نیوەی دووەم یارییبکات، هاوکات پێکهاتەی پێشبینیکراویش بەم شێوەیەیە...

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئیتیحاد:

مەیوف

سقور، لویز فلیپ، هێگازی، قولیان

غەمدی، فابینیۆ

رۆمارینیۆ، سەحەفی

عەمدەڵا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی هیلال:

عوەیس

عەبدولحەمید، کولیبالی، بولەیهی، شەهرانی

نێڤێس، فەرەج، میلینکۆڤیچ

مالکۆم، دەوسەری

میترۆڤیچ

loading....