خولێکی نوێی پێشانگەی هونەری شێوەکارانی سلێمانی دەستیپێکرد

test

لە شاری سلێمانی، 14ـەهەمین خولی پێشانگەی شێوەکاران کرایەوە و تیایدا ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی شارەکە بەشدارییان تیادا کرد.

بەنزیکەی 80 هونەرمەند بەشدارییان لەم پێشانگەیەدا کردووە، کە لە ئاستی ناوەڕۆکدا، بە چەندین شێوازی هونەریی کارەکانیان نمایشدەکەن و ژمارەیەکیان گوزارشت لە دیمەنی ناو شاری سلێمانی و ژیاری خانمان و کەلەپووری کوردیی دەکەن.

لە سایەی کردنەوەی پێشانگەکەدا، دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە کەناڵ8ی گوت، "ئەو پایانەی کە شارەکەیان لەسەر دروستکراوە، هونەرە جوانەکان و ئازادیی و بەشداریی ژنانن لە چالاکییەکاندا"، ئاماژەی بەوەش دا؛ سلێمانی لە بنەمای دروستبوونیەوە، بایەخ بە لایەنە هونەرییەکان دەدات و گەشەیان پێدەدات و "هونەر بووە بە بەشێکی رەسەنی خەڵک".

بەشێکی زۆر لەو هونەرمەندانەی لەم پێشانگەیەدا بەشدارن، خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندی هونەریین، ژمارەیەکیشیان لەو هونەرمەندانەن کە لە کارکردنی شێوەکارییدا نوێن.

loading....