خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانکرد، کێشەی ئۆتۆبێلەکانیان چارەسەربکرێت. خۆپیشاندەران بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک شەقامی بەردەم تەلارى پارێزگایان داخست و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکانیان راگرت، دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا شەقامەکەیان چۆڵکرد.