فرۆشی ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ لە ساڵی 2024دا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد، بەجۆرێک رێژەی فرۆشی کۆمپانیاکە بەروارد بە ساڵی 2023، 8٪ زیادیکردووە.
ساڵی رابردوو ڤۆڵڤۆ 763 هەزار و 389 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە و لەو ژمارەیەش 73 هەزار و 804 ئۆتۆمبێل بە تەنیا فرۆشی مانگی کانوونی یەکەمی بووە.
بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی کۆمپانیاکە، لە ساڵی 2024دا ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی ڤۆڵڤۆ رێژەیەکی بەرچاویان لێفرۆشراوە، بەجۆرێک 175 هەزار و 194 ئۆتۆمبێلی کارەبایی ڤۆڵڤۆ فرۆشراوە، کە بەڕێژەی 54٪ زیادیکردووە بەراورد بە ساڵی 2023.
هەروەها کۆمپانیاکە لە ساڵی رابردوودا 177 هەزار و 593 ئۆتۆمبێلی لە جۆری هایبرێد فرۆشتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، داهاتی کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024دا گەیشتووەتە زیاتر لە هەشت ملیار و 425 ملیۆن دۆلار و داهاتی گشتیی ساڵی 2023شی نزیکەی 55 ملیار دۆلار بووە.