تێکچوونی کارەبایی دڵ، چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە و تێیدا شێوازی لێدانی دڵ تێکدەچێت و کەسی تووشبوو دەکرێت هیچ نیشانەیەکی نەبێت یان بەگوێرەی جۆر و توندیی نەخۆشییەکەی چەند نیشانەیەکی بۆ دروستببێت.
د. رێدوان جەزا، پزیشکی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵ8 باسی لە گرفتی تێکچوونی کاربایی دڵ کرد و گوتی "تێکچوونی کارەبایی دڵ گرفتێکی باوە و لە دوو جۆری سەرەکیی پێکدێت".
پزیشکەکەی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە گوتی لە جۆری یەکەمیاندا دڵ خێرا لێدەدات و دەکرێت کەسەکە هەست بەم نیشانانە بکات:
د. رێدوان جەزا گوتی "لە جۆری دووەمدا دڵی کەسەکە هێواشتر لێدەدات و ئەم جۆرەیان کەمتر لەلایەن چارەخوازەکەوە هەستی پێدەکرێت، بەڵام جاری وا هەیە هێندە حاڵەتەکە توندە کە نەخۆشەکە لەهۆش خۆی دەچێت".
سەبارەت بە هۆکارەکانی تێکچوونی کارەبایی دڵ، پسپۆرەکە گوتی دەکرێت نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دڵ یان گرفتێکی بۆماوەیی هۆکاربێت بۆ نەخۆشییەکە.
پزیشکەکە گوتی "زۆرجار گەنجان تووشی ئەم گرفتە دەبن و زۆرینەی جارەکان حاڵەتەکە فیسیۆلۆجییە و پەیوەندیی بە تێکچوونی باری دەروونی و ژیان، جگەرەکێشان، خواردنەوەی چا و قاوە و کحولەوە هەیە".
وەکو پزیشکەکە دەڵێت، هەرکاتێک نیشانەکانی تێکچوونی کاربایی دڵ دەرکەوتن باشتر سەردانی سەنتەرەکانی فریاکەوتنی خێرا بکرێت و باشترە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵەوە ببینرێت؛ "لای پزیشکی دڵ هێڵکاریی دڵ، پشکنینی خوێن و دەکرێت پشکنینی ئیکۆی دڵیش بکرێت و نەخۆشیی کەسەکە دەستنیشانبکرێت".