هاکان فیدان: بۆ ئەوەی ئۆپراسیۆن نەکەین سێ مەرجمان بۆ یەپەگە هەیە

test
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا فۆتۆ: AA

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ میدیای نزیک لە ئاکپارتی گوتی، وڵاتەکەی و ئیدارەی نوێی سووریا سێ مەرجیان هەیە بۆ ئەوەی هێرش نەکەنە سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل.

فیدان لەبارەی مەرجەکان گوتی، پێویستە چەکدارە بیانییەکانی یەپەگە و بەرپرسانی باڵای پەکەکە سووریا بەجێبهێڵن و یەپەگەش چەک دابنێت و بچێتە نێو سیستمی نوێی سووریاوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی، چەند جارێک ئەو مەرجانە بۆ یەپەگە خراونەتەڕوو و چەند جارێکی دیکەش پێیان دەگوترێتەوە، ئەگەر وەڵامیان نەبێت هێرش دەکرێتە سەریان.

فیدان ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکیان لە یەپەگە نەبینیوە دەربارەی ئەو مەرجانەی بۆیان داناون، پێویستە دەسەڵاتی نوێی سووریا کێشەی یەپەگە و تیرۆر چارەسەر بکات و هەنگاو بنێت".

گوتیشی، دەسەڵاتی نوێی سووریا بە زیادەوە دەسەڵاتی هەیە رووبەڕووی یەپەگە ببێتەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا و دیدارەکەی لەگەڵیدا لە دیمەشق گوتی، ئەحمەد شەرع خاوەن کەسایەتییەکی عەقڵانی و سەرکردایەتییە و لە کۆبوونەوەکەشدا باسیان لە پرسی پەکەکە کردووە.

loading....