بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بابەتی دارایی و پرسی مووچە تاوتوێبکات.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبن بە بابەتی دارایی و پرسی مووچە، لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتەڕوو.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسى لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغداد دەکرێت، راپۆرتێکیش لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی ناوەندی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەکاتێکدایە، حکومەت لە 2024ـدا 11 مووچەی دابەشکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8 مووچەی مانگی 12 پاشەکەوت دەکرێت، بەگوێرەى ئەوەى سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەک هیچ گوژمە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی مانگی 12ـی هەرێمی کوردستان نانێرن.