فەڕەنسا لە هەوڵی پاراستنی ژمارەیەک تابلۆی دێرینە
حەسەن فەلاح 08/01/2025

ژمارەیەک لە تابلۆی کۆنی ئاینیی وڵاتی فەڕەنسا، بە تەکنیکی نوێ پارێزگارییان لێ دەکرێت و بەدیجیتاڵیی دەکرێن.
لەچوارچێوەی دەستپێشخەرییەک پەیمانگەی هامیڵتن کیەر، ژمارەیەک لە وێنە دیوارییەکانی کڵێسای ئانگەرس بەدیجیتاڵیی دەکرێن، کە تەمەنیان زیاتر لە 500 ساڵە.

ئەم وێنانە، بۆ فەڕەنسییەکان وێڕای شێوازە هونەرییەکەیان، بەهایەکی گرنگی مێژووییان هەیە و پەیوەستە بە گێڕانەوەی چیرۆکە ئاینییەکان، بەو هۆکارەی لە ناوەڕاستەکانی سەدەی 15، بەهۆی کەوتنەوە ئاگرێک لە کڵێساکە، بەشێک لەم وێنانە لەناوچوون و کاڵبوونەوە، ئێستا، پاراستنیان و دووبارە دروستکردنەوەیان بەبەکارهێنانی تەکنەلۆجیا، هەوڵێکە بۆ هێشتنەوەی کەلەپووری ئاینیی وڵاتەکە.

loading....