پێشبینییەکان بۆ ئۆسکاری 2025 چین؟

پاش دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب، ئێستا زۆرینەی ئاشقانی سینەما چاویان لەسەر خەڵاتەکانی ئۆسکارە، کە بڕیارە بەم نزیکانە، بەسەر باشترین کەسایەتیی و بەرهەمەکانی سینەما دابەشبکرێن.
بەگوێرەی هەڵسەنگاندن و پێشبینییەکانی گۆڤاری ڤێرایەتیی ئەمریکی، ئەمساڵ دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئەکادیمیای زانست و هونەری وێنەی جووڵاو، ناسراو بە خەڵاتەکانی ئۆسکار، کێبڕکێیەکی سەخت هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بەخۆوە دەبینێت، پێش ئەم رێوڕەسمە، هەریەک لە بۆنەکانی "SAG Awards" و "Critics Choice Awards"، کاریگەریی گەورە لەسەر کێبڕکێکەی ئۆسکار دروستدەکەن، پێشبینییەکانی ئەم گۆڤارەش بەم جۆرەی خوارەوەیە:

هەریەک لە بەرهەمەکانی "Emilia Perez" و "Conclave"، لە دیارترین بەربژێرەکانی ئەمساڵن و کێبڕکێ بۆ بردنەوەی زیاتر لە خەڵاتێکی ئۆسکار دەکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە، فیلمەکانی: The Brutalist، Anora و Wicked، کێبڕکێی سەرەکییانە بۆ بردنەوەی ئۆسکاری باشترین فیلم.
لە ئاستی تاکاکەسییدا، دیارترین ئەو ناوانەی هاتوونەتە بەرباس بۆ بردنەوەی خەڵات، بریتین لە:
خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بۆ Brady Corbet
خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ Timothee Chalamet
خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بۆ Cynthia Erivo
خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بۆ فیلمی The Brutalist

هەریەک لە فیلمەکانی "Dune: Part Two" و "The Wild Robot" دوو دیارترین بەربژێرن لە پۆلەکانی تەکنیکی و ئانیمەیشندا.
ئەمساڵ، لە 97هەمین خولی خۆیدا، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، رێکەوتی سێی ئازار بەرێوەدەچێت.