تۆتنهام و لیڤەرپووڵ چاوییان لە قۆناغی کۆتایی جامی کاراباوە

test

ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان تۆتنهام و لیڤەرپووڵ لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی کاراباو یاخود ئی ئێف ئێڵ کەپ رووبەڕوودەبنەوە و چاوییان لە بلیتێکی قۆناغی کۆتاییە.

یارییەکە لە یاریگەی تۆتنهام ئەنجامدەدرێت و لیڤەرپووڵ چاوی لە دووەم بردنەوەی ئەم وەرزەیە لە تۆتنهام، کە جاری یەکەم کەمتر لە مانگێک پێش ئێستا رووبەڕووبونەوە و لیڤەرپووڵ بە ئەنجامی 6 بە 3 یارییەکەی لە سپێرز بردەوە.

ئەوەی خاڵی لاوازی تۆتنهامە ژمارەی زۆری پێکانەکانییەتی، کە نۆ یاریزانی تووشی پێکانبوون لە نمونەی دەیڤیس، فۆرستەر، مۆر، ئۆدۆبێرت، ریچالیسۆن، رۆمێرۆ، ئۆدۆگی، ڤان دێ ڤین، ڤیکاریۆ ئامادەنابن، لە پێکهاتەی لیڤەرپووڵی ئارنی سلۆتیش گۆمێز ئامادە نابێت.

هەردوو یانەکەش لە مێژوودا 64 جار رووبەڕووبونەتەوە، تۆتنهام 14 بردنەوە و لیڤەرپووڵ 34 بردنەوەی بەدەستهێناوە، 16 یەکسانبوونیش روویداوە و 190 گۆڵ لە نێوانیاندا تۆمارکراوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپووڵ:

کێڵەر

برادلی، کوانسا، ڤان دایک، سیمیکاس

کراڤنبێرک، ماک ئالیستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، نونێز

جۆتا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی تۆتنهام:

ئۆستن

رێگولیۆن، گرەی، دراگوشین، پۆرۆ

بیسوما، بێنتانکور

سۆن، مادیسۆن، کولوسێڤسکی

سۆلانکی

loading....