بەرشلۆنە و بلباو بلیتێکی قۆناغی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا یەکلاییدەکەنەوە

test

ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان بەرشلۆنە و ئەتلەتیک بلباو لە یاریگەی شا عەبدوڵا لە شاری جەدەی سعودیە رووبەڕوودەبنەوە و شەڕ لەسەر بلیتێکی قۆناغی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا دەکەن.

بەرشلۆنە و ریاڵ مەدرید پاڵێوراوی سەرەکین بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی جامەکە، بەڵام دەبێت هەریەکەیان بەربەستەکانی بلباو و مایۆرکا تێپەڕێنن، ئەمشەو بەرشلۆنە لەبەردەم ئەرکێکی قورسدایە، بەتایبەت یانەکە لە ژێر پەستانێکی زۆردایە و نەیتوانی ناوی دوو یاریزانی گرنگی وەک دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر تۆماربکات.

ئەتلەتیک بلباویش یەکێکە لە یانە بەهێزەکان و رکابەریی هەروا ئاسان نییە، بەتایبەت کە وەرزی رابردوو بۆ یەکەمجار لە دوای 40 ساڵ توانیان جامی شای ئیسپانیا ببەنەوە.

لە بەرشلۆنە هانسی فلیکی راهێنەر بێبەشدەبێت لە تواناکانی ئۆلمۆ، ڤیکتۆر، تێر شتیگن، لە پێکهاتەی بلباویش نیکۆ ویلیامز، کە یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکان، ئەگەری هەیە بەهۆی پیکانەوە بەشداریی نەکات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بلباو:

ئونای سیمۆن

پێرسیچ، پارێدیس، ڤیڤیان، گۆرۆسابێل

گالاریتا، خۆرخێ زار

نیکۆ ویڵیامز، سەنسێت، ئیناکی ویڵیامز

گۆرۆزێتا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشلۆنە:

ئیناکی پێنیا

کوندێ، کۆبارسی، مارتینێز، بالدی

کاسادۆ، تۆری، پێدری

یاماڵ، لیڤاندۆڤسکی، رافینیا

loading....