2024 ساڵی پیشەسازیی موزیک و گۆرانیی بوو

ساڵی رابردوو، بەگوێرەی ئامارەکان، ساڵی پیشەسازیی موزیک بوو، پێوەرەکان هەموو نیشانی دەدەن، 2024 باشترین ساڵی موزیک بووە بەراورد بە 20 ساڵی رابردوو.
ساڵی رابردوو، گەورە گۆرانیبێژ و بەرهەمهێنەرانی ئەمریکا، سەنگ و قورسایی سەرەکیی پیشەسازیی موزیک و گۆرانیی بوون لە جیهاندا، لەوانە: تەیلەر سویفت، کۆڵدپلەی و بیلی ئایڵش.

ئامارەکان نیشانی دەدەن، لەماوەی 12 مانگی ساڵی 2024، بە بەهای دوو ملیار و 400 ملیۆن دۆلار تۆماری موزیکیی و گۆرانیی فرۆشراون، لەم ناوەندەدا، وڵاتی بەریتانیا، سەرپشک بووە لە کڕینی زۆرترین تۆمار و لەسەر تۆڕەکانی تایبەت بە پەخشکردنی موزیک و بەشێوەی قەوان باوترین جۆری فرۆشەکان بوون.
شارەزایانی موزیک ساڵی رابردوو بە یەکێک لە گرنگترین ساڵەکان هەژمار دەکەن، زیاتر لە 20 ساڵ بەم جۆرە پیشەسازیی موزیک بوژانەوەی بەخۆوە نەبینیوە، ساڵی 2001، رێژەی فرۆشەکان گەیشت بە دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، ئەمەش نیشانی دەدات، 2024، ساڵی پیشەسازیی موزیکە لە سەدەی نوێدا.