یانەی ئەی سی میلان گفتوگۆی لەگەڵ دەین راشفۆرد، برا و بریکاری کارەکانی مارکۆس راشفۆردی ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد کردووە، بەمەبەستی بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە.
مارکۆس راشفۆرد شەش یارییە لەسەریەک دوورکەوتووەتەوە، لەلایەن راهێنەر روبن ئامۆریم پشتی پێنابەسترێت، بەتایبەت کە لەم وەرزە تەنیا 12 یاریی بەشێوەی سەرەکی یارییکردووە، هەرلەبەر ئەوە راشفۆرد دەیەوێت داهاتووی خۆی یەکلاییبکاتەوە، لەکاتێکدا گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2028ـە.
چی رێگرە لەبەردەم میلان؟
ئەوەی کێشەی بۆ میلان درووستکردووە مووچەکەی راشفۆردە، کە هەفتانە بڕی 325 هەزار پاوەند وەردەگرێت و باری دارایی میلانیش باشنییەم هەر لەبەر ئەوە یانەکە داوایکردووە ئەگەر بە رێککەوتنیش بێت مان یونایتد دەتوانێت بەشێکی مووچەکەی بدات.
سکای سپۆرت ئاشکرایکرد، میلان دەیەوێت بۆ وەرزێک و بەشێوەی خواستن تواناکانی راشفۆرد بەدەستبهێنێت، گفتوگۆکانیش بەرەو پێشچووە، لەبەر ئەوە ئەگەری زۆرە کۆتایی وەرز راشفۆرد ئۆڵدترافۆرد بەجێبهێڵێت.
مارکۆس راشفۆرد، تەمەنی 27 ساڵە، لەگەڵ مان یونایتد لە 426 یاریی بەشداریی کردووە، 138 گۆڵ و 63 ئەسیستی کردووە.