ئەمڕۆ چوارشەممە تیروپشکی قۆناغی 16ـی جامی شای ئیسپانیا ئەنجامدرا و یارییەکانیش دەکەونە رۆژانی سێ شەممە، چوارشەممە و پێنجشەممەمان.
ئەنجامی تیروپشکەکە بەم شێوازە بوو:
ریاڵ مەدرید – سێڵتا ڤیگۆ
بەرشلۆنە- ریاڵ بێتیس
ریاڵ سۆسیداد – رایۆ ڤایکانۆ
ئۆساسۆنا – ئەتلەتیک بلباو
خیتافی- پۆنتیڤێدرا
ئەلمیریا – لێگانیس
ئەتلەتیکۆ مەدرید- ئێلچی
ئۆرێنسی – ڤاڵینسیا
یایرییەکانی قۆناغی 16 لە 15ـی کانونی دووەم ئەنجامدەدرێت و یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتاییش دەکەونە 5ـی شوبات.
یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی بەشێوازی چوون و گەڕانەوە دەبێت، کە لە 26ـی شوبات بەڕێوەدەچن و یارییەکانی گەڕانەوەش 2ـی نیسان ئەنجامدەدرێن.
یاریی کۆتاییش دەکەوێتە 26ـی نیسان لە یاریگەی لا کارتوخا لە سێڤییا بەڕێوەدەچێت.