لێدوانی مەزڵوم عەبدی لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا

کەناڵ8 08/01/2025
test
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، "لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا رێککەوتین بۆ رەتکردنەوەی هەر پرۆژەیەکی دابەشکاری لە سووریا."

مەزڵوم عەبدی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لە کۆتایی مانگی رابردوودا لەسەر ئاستی سەرکردایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان لەگەڵ دەسەڵاتی ئیدارەی نوێی سووریا لە دیمەشق ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا ئەرێنی بووە و هەردوولا هاوڕابووین لەسەر یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سووریا".

مەزڵوم عەبدی باسی لەوەشکردووە، لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا رێککەوتوون لەسەر رەتکردنەوەی هەر پڕۆژەیەکی دابەشکاری کە هەڕەشە لە یەکڕیزیی سووریا بکات.

08/01/2025