بەهۆى ئاگرەوە ناوچەى بەناوبانگى هۆڵیوود لە ئەمریکا چۆڵکرا
ئارام عوسمان 09/01/2025

دواى تەشەنەسەندنى ئاگر لە شارى لۆس ئەنجلسى ویلایەتى کالیفۆرنیا و نزیکبوونەوەى لە ناوچەى بەناوبانگى هۆڵیوود، دانیشتووانى ناوچەکە ناچار کران ماڵەکانیان جێبهێڵن.
بەڕێوەبەرایەتیى ئاگرکوژێنەوەى لۆس ئەنجلس رایگەیاندووە، ئاگرەکە بووەتە هەڕەشەى راستەوخۆ لەسەر ژیانى دانیشتووان، فەرمانى یاسایى دەرکراوە بۆ چۆڵکردنى.
روونیشکراوەتەوە، ناوچەکە بەرووى هاوڵاتییان و سەردانیکەراندا قەدەغەیە و بۆیان نییە بچنە ناوى.
بەگوێرەى میدیاى ئەمریکا، ئاگرى دارستانەکانى کالیفۆرنیا بەتەواوەتى تەشەنەى سەندووە و تەنیا چەند سەد مەترێک لەناوچەى هۆڵیوودەوە دوورە.
هۆڵیوود ناوچەیەکى مێژووییە بۆ ئەمریکییەکان و ستۆدیۆ بەناوبانگەکانى سینەماى هۆڵیوودى تێدایە و ئەستێرە بەناوبانگەکان لەو ناوچەیەدا دەژین، بە گەورەترین ناوچەی پیشەسازیى سینەما لە جیهاندا دادەنرێت.
loading....