وێڕای زیان گەیاندن بە سەرخانی نیشتەجێبوون و پێکهاتەی ژینگەیی ناوچەکە، دوایین ئاگرەکانی باشووری کالیفۆرنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کاریگەرییان لەسەر دواکەوتنی ژمارەیەکی زۆر لە بۆنە و چالاکی و نمایشە کولتوورییەکان دروستکردووە.
دامەزراوە کولتوورییەکانی ئەمریکا لە باشووری کالیفۆرنیا، کاریگەرن بە کەوتنەوەی ئەو ئاگرە سروشتییەی لە دارستانەکاندا کەوتووەتەوە، چەندین بۆنە، چالاکی و نمایشی تایبەتی کولتووریی دواخراون و پیشەسازییەکان زیانیان بەرکەوتووە.
لە دیارترین ئەو نمایشە کولتوورییانەی لەم ناوچەیەدا هەڵگیراوە، نمایشی پارچە کەلەپووریی و دێرینەکانی مۆزەخانەی ڤێلای گێتییە، کە یەکێکە لە دیارترین مۆزەخانەکانی ناوچەکە بۆ نمایشکردنی کۆکراوەیەکی دەوڵەمەند لە پارچەکان.
لە ئاستی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا، هەریەک لە خەڵاتەکانی: بژاردەی رەخنەگران و یەکێتیی ئەکتەرانی سەر سکرین کاریگەر بوون، بژاردەی رەخنەگران دابەشکردنەکەی دواخراوە بۆ 26ی کانوونی دووەم و یەکێتیی ئەکتەرانی سەر سکرینیش ناچار بوون بەبێ هیچ رێوڕەسمێک و لەسەر ئینتەرنێت، لیستی تەواوەتیی پاڵێوراوەکانیان بڵاوبکەنەوە.
چەندین فیلمی جیاوازی هۆڵیوود بەهۆی ئاگرەکەوە نمایشکردنی یەکەمیان دواکەوتووە، لەوانە: "Wolf Man" و "Unstoppable".