دوای ئەوەی بەرشلۆنە سەرکەوتنی مسۆگەرکرد بۆ قۆناغی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، ئەمشەو ریاڵ مەدریدیش بە هەمان ئامانج رووبەڕووی مایۆرکا دەبێتەوە.
ریاڵ مەدرید ئەمشەو لە یاریگەی شا عەبدوڵا کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی ریاڵ مایۆرکا دەبێتەوە.
هەموو پێشبینییەکان بەو ئاڕاستەیەن کە یانەی شاهانە بگاتە یاریی کۆتایی، لەوێش رووبەڕووی بەرشلۆنە ببێتەوە و دووەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە دەبینین، هاوکات بەرشلۆنە بە 14 ناسناو و ریاڵ مەدرید بە 13 ناسناو خاوەن زۆرترین ناسناوی جامی سوپەرن.
ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا پێنچ شکستی تۆمارکردووە، بەڵام حەوت یارییە لەسەرییەک شکستی نەهێناوە، ریاڵ مایۆرکای رکابەریشی بارودۆخی باشنییە کە هەشت شکستی هەیە، بەڵام کەوتنی هەروا ئاسان نییە.
مایۆرکا بەتەواوی یاریزانەکانییەوە ئامادەیە و لە ریاڵ مەدریدیش ئەنچیلۆتی بێبەشدەبێت لە تواناکانی کارڤاخال و میلیتاو.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مایۆرکا:
گریف
مافیۆ، ڤالیێنت، کۆپیتی، مۆیخا
سانچێز، مۆرلانێس، ماسکارێل، داردەر
لارین، موریکی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریاڵ مەدرید:
کۆرتوا
مێندی، رودیگەر، چوامینی، ڤازکێز
سیبایۆس، ڤالڤێردی
ڤینیسۆس، بێلینگهام، رۆدریگۆ
ئێمباپێ