لیستی درێژی "خەڵاتی جیهانیی چیرۆکی عەرەبی" راگەیەندرا

قۆناغی یەکەمی لیستی بەربژێرانی خەڵاتی جیهانیی بۆ چیرۆکی عەرەبی راگەیەندرا و سەرنجی رەخنەگر و نووسەرانی راکێشاوە.

لە نوێترین خولی خۆیدا بۆ ساڵی 2025، پێگەی فەرمیی "خەڵاتی جیهانیی چیرۆکی عەرەبی"، لیستی درێژی دیارترین بەربژێرەکانی خۆی راگەیاند و تیایدا 16 بەرهەم لەم قۆناغەدا کێبڕکێ دەکەن بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی کە قۆناغی لیستی کورتە.

هەریەک لە وڵاتانی سووریا و میسر، لە دوو دیارترین وڵاتانی ئەم خولەی خەڵاتەکەن، کە پێکڕا بە هەشت بابەتی جیاواز کێبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە وڵاتی عێراق تەنها بە یەک بابەت کێبڕکێی بردنەوە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمساڵ لیژنەی دادوەریی هەڵبژاردنی بابەتەکان، کە لە پێنج کەس پێکهاتووە، لە بنەڕەتی 124 چیرۆکی جیاواز، توانیویانە تەنها 16 دانە بهێڵنەوە، ئامانجیشیانە، رێکەوتی 19ی حوزەیران، لیستی کۆتایی و کورتی خەڵاتەکە ئاشکرا بکەن و 24ی نیسان ناوی براوەی خەڵاتەکە رابگەیەنن لە شاری ئەبو زەبی ئیمارەتە عەرەبییەکان.