ئاراوخۆ "بەڵێ"ی بۆ یوڤێنتۆس کرد

دەنگۆی رۆیشتنی رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاریی یانەی بەرشلۆنە دەبێتە راستی و یاریزانەکەش گڵۆپی سەوزی بۆ یوڤێنتۆس هەڵکردووە و سەرچاوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

سەرچاوەکانی وەک بارسا یونیڤێرساڵ، ریپوبلیکا، فۆربس، موندۆ دیپۆرتیڤۆ و فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرایانکرد کە ئاراوخۆ رازیی بووە یانە کەتەلۆنییەکە بەجێبهێڵێت و رووبکاتە یوڤێنتۆس، هاوکات هەفتەی داهاتوو وا بڕیارە گەشتبکات بۆ ئیتاڵیا و پشکنینی پزیشکی ئەنجامبدات.

یوڤێنتۆس بەشێوەی خواستن ئاراوخۆی دەوێت و بەڵام مافی ئەوەی هەیە گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی.

رۆناڵد ئاراوخۆ یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکان، تەمەنی 25 ساڵە و لە 2020ـەوە پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە کرد و لە 2026 گرێبەستەکەی کۆتاییدێت، لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە 151 یاریی ئەنجامداوە، هەشت گۆڵ و شەش ئەسیستی کردووە.