/

لیژنەی تەندروستی و ژینگە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: چیدیکە رێگە بە کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی مەدەن

بینای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ماجد شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسراوێکدا داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات چیدیکە رێگە بە کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی لە عێراق نەدەن.

لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە نووسراوێکدا داوا دەکات، تاوەکو ئەو کاتەی توێژینەوە و بەدواداچوونێکی ورد لە پێویستیی عێراق بە کۆلێجە پزیشکییەکان دەکرێت، رێگە لە کردنەوەی کۆلێجەکانی پزیشکیی گشتی، پزیشکیی ددان و پزیشکیی دەرمانسازی بگیرێت.

لیژنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەم هەنگاوە بۆ پاراستنی کوالێتیی خوێندنی پزیشکییە لە عێراق، هەروەها هەنگاوێکی گرنگە لە رەچاوکردنی بازاڕی کار لەکاتی دامەزراندنی هەر کۆلێجێکی پزیشکیدا.

نووسراوی لیژنەی تەندروستی و ژینگە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

لە نووسراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە خوێندنی پزیشکی دەبێت ئامانجی خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بەهێزکردنی کەرتی تەندروستیی گشتی بێت، نەوەکو بەبێ پلان کۆلێجە پزیشکییەکان بنیادبنرێن و کوالێتیی خوێندنی پزیشکی کەمببێتەوە و بێکاری لەناو دەرچووانی کۆلێجە پزیشکییەکاندا زیادبکات.