دادگای باڵای ئەمریکا داوایەکی دۆناڵد ترەمپی رەتکردەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە دادگای نیویۆرك. فۆتۆ: AFP

دادگای باڵای ئەمریکا داوایەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی وڵاتەکەی رەتکردەوە سەبارەت بەو دۆسیەیەی لەگەڵ ژنە پۆرن ستار، ستۆرمی دانیاڵز بۆی کراوەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دادگاکە، ترەمپ داوایکردبوو بڕیاری دادوەر سەبارەت بە حوکمدانی لە کەیسی بێدەنگکردنی ئەو ئەکتەرەی فیلمە پۆرنۆکان رابگیرێت.

دادگای باڵای ئەمریکا بە پێنج دەنگی نەخێر بەرامبەر بە 4 دەنگی بەڵێ، داواکارییەکەی سەرۆکی نوێی رەتکردەوە و دەنگی پێویستی نەهێنا.

چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ هەینی، 10ـی کانوونی دووەمی 2025 دادگای باڵای ئەمریکا حوکمی کۆتایی لە کەیسەکەی ترەمپ و ستۆرمی بدات پێش 10 رۆژ لە وەرگرتنی دەسەڵاتی سەرۆک لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە.

پێشتر دادوەر خوان مێرشان کە سەرپەرشتیی دۆسیەکە دەکات رایگەیاندبوو، لەگەڵ حوکمی زیندانیکردندا نییە.

تۆمەتەکە پەیوەندیی بە دۆسیەی پێدانی 130 هەزار دۆلارەوە هەیە بە ئەکتەرێکی فیلمە پۆرنۆکان لە لایەن ترەمپەوە، لە بەرامبەر بێدەنگبوونی لە پەیوەندییەکی سێکسیی نێوانیان پێش 10 ساڵ کە دۆناڵد ترەمپ نکۆڵی لێدەکات.