بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.2 پلە سلێمانی هەژاند

ئامێرێکى خوێندنەوەى بوومەلەرزە

بوومەلەرزەیەكی بەهێز سلێمانی هەژاند و بەگوێرەی داتاكانی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، گوڕەكەی 3.2 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

ئەمڕۆ هەینی 10ـی 1ـی 2025، كاتژمێر 14:40 خولەك، بوومەلەرزەیەكی بەهێز سلێمانی و دەوروبەری هەژاند و هاونیشتمانییان هەستیان بە بەهێزیی بوومەلەرزەكە كرد.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی بە كەناڵ8ـی گوت، گوڕی بوومەلەرزەكە 3.2 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و قوڵاییەكەی 12 كیلۆمەتر بووە، چەقی بوومەلەرزەكە لە نزیك ناوچەی بەرزنجە لە رۆژهەڵاتی سلێمانی بووە.

هاوكات، بەگوێرەی زانیارییەكانی دەستەی كەشناسیی عێراق، گوڕی بوومەلەرزەكە 3.2 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، قوڵاییەكەی 12 كیلۆمەتر بووە.

لای خۆشیەوە، سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بە كەناڵ8ـی گوت، چەقی بوومەلەرزەكە كەوتووەتە ناوچەی رازیانەی سەربە شارەدێی عەربەت لە رۆژهەڵاتی سلێمانی.