لەشارەدێى عەربەتى سەربە پارێزگاى سلێمانى نوێژەبارانە ئەنجامدرا و نوێژخوێنان لەدواى نوێژەکە نزاو پاڕانەوەیان ئەنجامدا و داواى بارانبارینیان لەخودا کرد.
ئەمساڵ لەبەشێکى زۆرى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان تاوەکو ئێستا بڕى پێویستى باران بۆ داچاندنى دانەوێڵە نەباریوە، وەک جوتیاران خۆیان دەڵێن لە زۆرینەى ناوچە دەشتاییەکانى هەولێر، کەرکوک و دهۆک نەتوانراوە دانەوێڵە لەو زەویانە دابچێندرێت کە پشت بە ئاوى باران دەبەستێت و لەناو جوتیاران بە زەوى دێمەکار ناودەبرێت.
ساڵانە لەمانگى تشرینى یەکەمەوە وەرزى دابارین لە هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات و تاوەکو کۆتایی مانگى ئایار بەردەوام دەبێت.