دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغداد دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، تاوەکو ئێستا وادەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دیاری نەکراوە، بەڵام ئەوە یەکلاکراوەتەوە لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەم کۆبوونەوە بەردەوامانەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا تاوتوێی کارنامەی حکومەت دەکرێت، کوردیش مافی ئەوەی هەیە بەدواداچوون بۆ پرسەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بکات.
دڵشاد شەهاب، ئاشکراشیکرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، جگە لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا، چاوی بە بەرپرسانی باڵای عێراق دەکەوێت، پرسی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستانیش بەشێک دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکان.