/

هەولێر لەیاریگەی خۆیدا سێ خاڵی لەدەستدا

له‌گه‌ڕى سیانزه‌یه‌مى خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق، یانه‌ى هه‌ولێر له‌ یاریگه‌ى خۆیدا یه‌كسانبوو.

یانەی هەولێر لە ناو یاریگە و هاندەرانیدا بە ئەنجامی (1-1) بەرامبەر بە گەرمە یەکسانبوونی تۆمارکرد، گۆڵەکەی هەولێر لەخولەکی 52 لەلایەن یوسف بن سۆدەوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی گەرمەش لە خولەکی 57 لەلایەن فرانک سێدریکەوە تۆمارکرا.

دواى ئه‌م یارییه‌ هەولێر خاوەنی 19 خاڵە و گەرمەش بووه‌ خاوەنی 16 خاڵ.