/

قه‌ڵادزێ گه‌یشته‌ پێشه‌نگى خولى پله‌یه‌ك

لەگەڕی شەشەمی خولی پلەیەکی کوردستان لە یاریگەی فرانسۆ هەریری هەردوو یانەی زانکۆی جیهان و یانەی قەڵادزێ رووبەڕووی یەکتربوونەوە

بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی یانەی قەڵادزێ وبە وتنەوەی دروشمی جیاواز لەسەر یانەکەیان، بەردەوام گروتینی زیاتری بە یاریزانانی یانەکە بەخشی بوو

لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا و لە خولەکی ٢٥ لەلایەن محمد رەزا توانی تۆری یانەی زانکۆی جیهان بهەژێنێت و گۆڵی سەرکەوتن بۆ یانەی قەڵادزێ تۆماربکات. لە گێمی دووەمیشدا هەردوولا بەردەوام هێرشیان لەسەر گۆڵی یەکتر بوو بەڵام هیچ کام لە یانەکان لەو گێمەدا گۆڵیان تۆمار نەکرد و یارییه‌كه‌ به‌ گۆڵێكى بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندى قه‌ڵادزێ كۆتاییهات.

یانەی قەڵادزێ بەم بردنەوەیەی گه‌یشته‌ ریزبەندی یەکەم و خاوەنی 14 خاڵە لە ئەنجامی 6 یاریدا،یانەی زانکۆی جیهانیش لە ریزبەندی چوارەمەو خاوەنی 9 خاڵی خولی پلەیەکی کوردستانە.