هۆکارەکانی کۆبوونەوەی چەوریی سەر جگەر چین؟
پێشەوا جەلال 12/01/2025

چەوریی سەر جگەر بریتییە لە دروستبوونی چەوریی ناسروشتی لەنێو خانەکانی جگەردا، ئەم گرفتە هۆکارەکانی زۆرن و چەند قۆناغێکی هەیە، لە قۆناغی سێیەم بەدواوە نیشانەی دەبێت و کەسی تووشبوو گرفتی تەندروستی بۆ دروستدەبێت. لێرەدا زیاتر سەرنج دەخەینە سەر قۆناغی سێی نەخۆشییەکە.
هۆکارەکانی قۆناغی سێیەمی کۆبوونەوەی چەوریی سەر جگەر:
- زۆر خواردنەوەی مەی
- قەڵەوی، بەرزەفشاری خوێن و بەرزیی چەوریی خوێن
- نەخۆشیی شەکرە
- دابەزینی بەپەلەی کێشی جەستە، بۆ نموونە پاش نەشتەرگەریی بڕینی گەدە
- وەرگرتنی هەندێک دەرمان وەکو ستیرۆید، تامۆکسیفین و میسۆتریکسەیت
- هەوکردنی درێژخایەنی جگەر بەهۆی ڤایرۆسەوە
نیشانەکانی کۆبوونەوەی چەوریی سەر جگەر:
- هەستکردن بە ماندوویی و بێوزەیی
- ئازاری سک بەتایبەتی بەشی سەرەوەی لای راستی سک
- زەردوویی
- دابەزینی ناسروشتیی کێشی جەستە
- گەورەبوونی جگەر کە بە پشکنینی دەستی پزیشک دەردەکەوێت
- خورانی ناسروشتیی پێست
گرفتەکە چۆن دەستنیشاندەکرێت؟
- پشکنینی خوێن
- سۆنار و پشکنینی موگناتیزی و فایبرۆسکان
- وەرگرتنی نموونەی شانەکانی جگەر لەڕێگەی دەرزیی تایبەتەوە
چارەسەرەکانی کۆبوونەوەی چەوریی سەر جگەر:
- دابەزینی کێش
- خواردنی تەندروست
- وازهێنان لە مەی
- چارەسەری شەکرە و بەرزەفشاری خوێن
- سەردانکردنی پزیشکی پسپپۆڕ
- دوورکەوتنەوە لە هەر ماددەیەک کە زیان بە جگەر بگەیەنێت
د. لەتیف نەجیب قەرەداغی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی
loading....