یارییەکانی ئەمڕۆی بۆندسلیگا.. بایرن میونشن یاریی هەیە

test

ئەمڕۆ شەممە گەڕی 16ـی بۆندسلیگا شەش یاریی لەخۆدەگرێت و بایرن میونشنیش کاتژمێر 20:30 بەکاتی هەرێمی کوردستان یاریی هەیە...

یارییەکانی ئەمڕۆی بۆندسلیگا (گەڕی 16):

فرایبۆرگ – هۆلستین کیل (17:30)

هایدنهایم – یونیەن بەرلین (17:30)

هۆفنهایم – ڤۆڵفسبۆرگ (17:30)

ماینز – بۆخوم (17:30)

سانت پاولی- فرانکفورت (17:30)

مۆنشنگلادباخ – بایرن میونشن (20:30)

لە گرنگترین یاریی ئەمڕۆی بۆندسلیگا، بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر بۆروسیا مۆنشنگلادباخ یارییدەکات.

یانە باڤارییەکە بە ئاستێکی نایابدا تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا لە بۆندسلیگا تەنیا یەک شکستی هەیە و بەکۆکردنەوەی 36 خاڵ پێشەنگی گرتووە، بەڵام بە جیاوازی یەک خاڵ لەپێش بایەر لیڤەرکوزنی پاڵەوانی وەرزی رابردووە، لەبەر ئەوە سێ خاڵی یارییەکە بۆ باڤارییەکان گرنگە.

مۆنشنگلادباخیش بارودۆخی مامناوەندە و بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ پلەی هەشتەمی ریزبەندیی گرتووە، شەش شکست، 10 بردنەوە و چوار یەکسانبوونی تۆمارکردووە.

لە گلادباخ هەریەکە لە نگۆمۆ و واڵدی بەشداریی ناکەن، لە بایرنیش ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەر بێبەشدەبێت لە تواناکانی بۆوی، بوچمان، ئیتۆ، پالینیا، پێرێتز، ستانیسیچ، ئوپامێکانۆ.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بایرن:

نۆیەر

لایمێر، کیم، دیێر، دەیڤیس

کیمیچ، گۆرێتزگا

ئۆڵیس، موڵەر، سانێ

کەین

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مۆنشنگلادباخ:

نیکۆلاس

ئولریک، ئێلڤەدی، ئیتاکورا، سکاڵی

ویگڵ، رێیتز

هاک، پلێیا، هۆنۆرات

کلینداینست

loading....