سێریا ئەی.. گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ

test

ئەمڕۆ شەممە گەڕی 20ـی سێریا ئەی بە چوار یاریی دەستپێدەکات، یانە گەورەکانی وەک یوڤێنتۆس و ئاتالانتا و میلان یارییان هەیە...

گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆی سێریا ئەی (گەڕی 20):

ئیمپۆڵی – لیچی (17:00)

ئۆدینێسی – ئاتالانتا (17:00)

تۆرینۆ – یوڤێنتۆس (20:00)

ئەی سی میلان – کالیاری (22:45)

لە گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ، یوڤێنتۆس لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا رووبەڕووی تۆرینۆ دەبێتەوە، یوڤێ بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ پلەی پێنجەمی ریزبەندیی گرتووە، لەم وەرزەدا لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا تەنیا دوو شکستی تۆمارکردووە، لە بەرامبەردا 13 یەکسانبوون و 11 بردنەوەی تۆمارکردووە.

تۆرینۆش بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ پلەی 11ـی ریزبەندیی گرتووە و بۆ ئەم یارییەش لە تواناکانی ئیلکان، ساڤا، سکورز، زاپاتا بێبەشدەبێت، لە یوڤێنتۆسیش لە تواناکانی برێمەر، کابال، کۆنسێساو، لۆکاتێلی، میلیک، ڤلاهۆڤیچ بێبەشدەبێت.

لە یەکێکی دیکە لە یارییە گرنگەکان، ئەی میلان کاتژمێر 22:45 لە یاریگەی سان سیرۆ میوانداریی کالیاری دەکات.

میلان بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ لە پلەی هەشتەمی ریزبەندییە، دووشەممەی رابردوو ناسناوی جامی سوپەری ئیتاڵیایان بردەوە، لەبەر ئەوە کۆنسێساوی راهێنەر پشتی زۆری پێدەبەسترێت تاوەکو بتوانن لەم وەرزەدا بگەڕێنەوە سەر رێچکەی بردنەوەکان.

میلان بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی چوکوێزی، ئێمەرسۆن، فلۆرێنزی، ئۆکافۆر بێبەشدەبێت، لە کالیاریش هەریەکە لە جیۆچی و موتاندوا ئامادەنابن، گومان لە بەشدارییکردنی جانکۆ، لوڤومبۆ و مینا دەکرێت.

loading....