هۆڵەندا زیندانە کۆنەکان دەکات بە ناوەندی کولتووری

test

هۆڵەندییەکان سەرقاڵی گۆڕینی زیندانەکانن بۆ ناوەندی کولتووری، پێشانگەی هونەریی و سینەما، ئەمەش لە چوارچێوەی چاکسازیی کولتوورییدایە بۆ بەخشینەوەی واتا و ناسنامە بە مێژووی دژواری شوێنەکان.

رۆژانێک کە شوێنی ترس و جڵەوکردن و دوورخستنەوەی ژیان بوون لە زیندانییەکان، ئێستا بەشێک لە زیندانەکانی وڵاتی هۆڵەندا، وەکو پێشانگەی شێوەکاریی و سەکۆی پڕ لە رەنگ خۆیان دەنوێنن.

بەشێک لەو زیندانانەی کراون بە پێشانگە، زیندانە بازنەییەکانی سەدەی نۆزدەیەمن، کە لە ئاستی مێژووی وڵاتەکەدا، خاوەنی ناوبانگێکی گەورەن لە دروستکردنی فشاری دەروونیی و کۆنتڕۆڵکردنی جڵەوی زیندانییەکان، لەوانە زیندانەکانی: هارلیم، بریدا و ئارنهێم.

گۆڕانی زیندانەکان بۆ پێشانگەی هونەری، ئەزموونێکی نوێی بۆ دانیشتوانی ناوچەکان دروستکردووە، هەلی کاری رەخساندووە و بوون بە پێگەیەک بۆ کۆبوونەوەی هونەرمەندان و رۆشنبیرانی شارە جیاوازەکان.

loading....