بەهۆی گرتەی سێکسییەوە یاریزانێکی پرێمەرلیگ دەستگیردەکرێت

test

پۆلیس یاریزانێکی پرێمەرلیگ لە ساتی مەشق و راهێنانەکان دەستگیردەکات و شەش کاتژمێر لێکۆڵینەوەی لێکراوە.

ناوی یاریزانەکە ئاشکرا نەکراوە و تاوەکو ئێستاش نازاندرێت لە چ یانەیەکە، بەڵام رۆژنامەی زە سەن رایگەیاند یاریزانی یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگە و لە ساتی مەشق و راهێنانەکانی بۆ یارییەکی ئێف ئەی کەپ، پۆلیس هاتوونەتە ناو یاریگەکە و دەستگیرییان کردووە.

پۆلیس ئاشکرایکرد، ئەو یاریزانەی پرێمەرلیگ بەبێ رەزامەندی، لەگەڵ هاوڕێیەکی گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاوی خانمێکییان کردووە و کارەکەش بەزۆر بووە، تەنانەت یاریزانەکە گرتەکەشی لە رێگەی نامەوە بۆ ناردووەتەوە، خانمەکەش راستەوخۆ لای بنکەی پۆلیس سکاڵای کردووە، هەر بۆیە یاریزانەکە شەش کاتژمێر لەلایەن پۆلیسەوە لێکۆڵینەوە و پرسیاری لێکراوە.

زە سەن رایگەیاند، یاریزانەکانی دیکە وایانزانیووە کە ئەمە گاڵتەکردنێکە و هیچی دیکە، بەڵام دواتر شۆک بوون کە زانیویانە بەراستی ئەو کارە نەشیاوەی کردووە.

پۆلیس لە دوای لێکۆڵینەوە یاریزانەکەیان ناردووەتەوە، بەردەوامیش بووە لە مەشق و راهێنانەکانی.

loading....