دامەزراوە "DAG" خەڵاتی ئەدەبی گەنجان رادەگەیەنێت

test

دوو هونەرمەندی گەنج، بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لە توانای نووسین و داڕشتنەوەی شیعریی گەنجان، خەڵاتێکی ئەدەبییان دامەزراندووە و لێرە بەدوا ساڵانە دیارترین نووسەرە گەنجەکانی ئەمریکا ستایش دەکات.

دامەزراوەی داگ بۆ هونەرەکان، کە لەسەر دەستی هەریەک لە هونەرمەندان ئەلیسا و فوگلاس گرام دامەزراوە، خەڵاتی داگی بۆ ئەدەبیات راگەیاند و لێرە بەدوا ساڵانە خەڵاتی نووسین و دەنگی دیارترین ئەو گەنجانە دەکات کە لە سەرەتای پیشە ئەدەبییەکەیانن و لە وڵاتی ئەمریکا کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگەکانیان دروستدەکەن.

خەڵاتەکە بە بەهای 20 هەزار دۆلار، بڕیارە لە رێکەوتی یەکی حوزەیرانەوە، بەرهەمەکان وەربگرێت و ژمارەی خەڵاتەکانیان بەرز دەکەنەوە بۆ سێ خەڵاتی جیاواز.

loading....