بەها خۆراکییەکانی راشی و سوودەکانی
پێشەوا جەلال 13/01/2025

راشی دۆشاوێکە لە تۆوی کونجی دروستدەکرێت و یەکێکە لە خۆراکە سەرەکییەکانی رێجیمی دەریای ناوەڕاست، لە زۆر وڵاتی ئاسیایی، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ئەم جۆرە خواردنە بەکاردەهێنرێت.
راشی تامێکی تڵی هەیە و هاوشێوەی کەرەی چەرەسەکان وایە. توێژینەوەکان دەریانخستووە راشی چەند سوودێکی تەندروستیی هەیە، لەوانەش رێگریکردن لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.
بەها خۆراکییەکانی کەوچکێک (15 گرام) لە راشی
- کالۆری:89
- پرۆتین: 3 گرام
- کاربۆهیدرات: 3 گرام
- چەوری: 8 گرام
- ریشاڵ: 7 گرام
- مس: 27%ـی پێویستیی رۆژانە
- سیلینیەم: 9%ـی پێویستیی رۆژانە
- فۆسفۆڕ: 9%ـی پێویستیی رۆژانە
- ئاسن: 4%ـی پێویستیی رۆژانە
- زینک: 6%ـی پێویستیی رۆژانە
- کالسیۆم: 2%ـی پێویستیی رۆژانە
سوودە تەندروستییەکانی راشی چین؟
- پاراستنی تەندروستیی دڵ: راشی فشاری خوێن و چەورییە زیانبەخشەکان کەمدەکاتەوە
- کەمکردنەوەی هەوکردن: ئەمەش دەکرێت هۆکاربێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە دژەخۆییەکان، شێرپەنجە و شەکرەی جۆری دوو
- لەوانەیە رێگری لە شێرپەنجە بکات: راشی ماددەیەکی سروشتیی بەناوی سیسامۆڵ تێدایە کە پێکهاتەی دژەشێرپەنجەیی هەیە و رێگری لە تەشەنەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات
loading....