په‌رستارێك بووه‌ راهێنه‌رى سه‌یدسادق

test

چواره‌مین راهێنه‌ر له‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى كوردستان وازهێنانى له‌ یانه‌ى سه‌یدسادق راگه‌یاند.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى سه‌یوان فاتیح ده‌ستبه‌ردارى راهێنه‌ریه‌تى یانه‌ى سه‌یدسادق بوو، به‌وه‌ش بووه‌ چواره‌م راهێنه‌ر له‌ سیانزه‌ گه‌ڕى رابردووى خولى نایابى كوردستان وازهێنان له‌و یانه‌یه‌ رابگه‌یه‌نێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆ یانه‌ى سه‌یدسادق شوێنگره‌وه‌ى سه‌یوان فاتیحى ئاشكرا كرد و عیماد ناسیح، پۆستى راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى وه‌رگرت.

عیماد ناسیح، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى (B)ـى ئاسیایه‌، هاوكات دبلۆمى په‌رستارى گشتى هه‌یه‌.

loading....