لیژنەى دارایی و وەزیرى دارایی عێراق کۆبوونەوە

test

تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق لە ئەنجوومەنى نوێنەران لەگەڵ لیژنەى دارایی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پرسى بودجەى گشتى عێراق تاوتوێدەکرێت.

پەیامنێرى کەناڵ8 رایگەیاند، تەیف سامى وەزیرى دارایی عێراق، لە کۆبوونەوەکەى لەگەڵ لیژنەى دارایی روونکردنەوە لەبارەى بودجەى عێراق بۆ ساڵى 2025 و ئامادەکردنى خشتەکانى بودجە دەداتە ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەران.

گوتیشى، کۆبوونەوەکە راوێژکارییە و جگە لە بودجە و داهات و خەرجییەکان، باس لە پرسى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەکرێت، بەتایبەت مووچەى مانگى کانوونى یەکەمى ساڵى 2024 و میکانیزمى دابەشکردنى مووچە لە ئەمساڵدا.

هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەى لیژنەى دارایی و وەزیرى دارایی عێراق لە بەغداد، لە هەولێریش ئەنجوومەنى وەزیران و نوێنەرانى کورد لە بەغداد سەبارەت بە پرسى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى 2025 کۆبوونەوە.

loading....