بەڵگەفیلمی "فایلەکانی بیبی" بەربژێری خەڵاتەکانی ئۆسکارە

test

ئەو بەڵگەفیلمەی لەسەر سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ، بەرهەمهێنراوە، هەرای ناوەتەوە و رەخنەگران بە فیلمێکی گرنگ و سەرنجڕاکێش وەسفی دەکەن.

لە سایەی قەیرانەکان و گەندەڵیی سیاسییدا بەڵگەفیلمەکە بەناونیشانی "Bibi Files" بڵاوکراوەتەوە، گەرچی ناتانیاهۆ، هەوڵی بەردەوامی داوە بەرهەمهێنانی بەڵگەفیلمەکە رابگرێت و جەختی لەوە کردووەتەوە گرتە و دیمەنی ناپەسەندکراوی تیادا بەکارهێنراوە، بەڵام دادگای ئۆرشەلیم، هیچ هەڵە و گرفتێکی لە بەڵگەفیلمەکەدا نەدۆزیوەتەوە و بەم شێوەیەش بڵاوکراوەتەوە.

فیلمی فایلەکانی بیبی، بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرۆنتۆ لە ساڵی 2024 نمایشکرا، ئێستا یەکێکە لە بەربژێرە بەهێزەکانی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە پۆلی بەڵگەفیلمدا و بەشێک لە رەخنەگران بە فیلمێکی کاریگەر و بەهێزی دەزانن و ئاماژە بەوە دەدەن ئەگەری هەیە ببێت بە براوەی خەڵاتی ئۆسکار.

loading....