تۆوی چیا یان چیا سیدس خۆراکێکی دەوڵەمەندە بە بەهاخۆراکییە جیاوازەکان، ئەمەش وایکردووە ئێستا بەشێکی زۆری خەڵک بۆ سوودە تەندروستییەکانی لە ژەمە خۆراکییەکانیاندا بەکاریبهێنن.
سوودەکانی تۆوی چیا:
- دەوڵەمەندە بە بەهاخۆراکییەکان: ئەم خۆراکە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ (هەر 28 گرماێک لەم تۆوە نزیکەی 11 گرام ریشاڵی تێدایە)، پڕۆتین، ڤیتامینە جیاوازەکان، چەورییە تەندروستەکان و کانزاکانی وەکو کالسیۆم، مەگنیسیۆم و مەنگەنیس.
- یارمەتیی تەندروستیی دڵ دەدات: تۆوی چیا دەوڵەمەندە بە ترشەچەوریی ئۆمێگا سێ، ئۆمێگا سێش بەوە ناسراوە کە رێژەی هەوکردن کەمدەکاتەوە، رێژەی کۆڵسترۆڵ دادەبەزێنێت و سووڕی خوێنیش باشتردەکات، بەمانەش تەندروستیی دڵ باشتردەبێت.
- دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسێنەکان: تۆوی چیا دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسێنەکان کە وادەکات جەستە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان پارێزراوبێت.
- یارمەتیی کۆنترۆڵکردنی رێژەی شەکری خوێن دەدات: ئەو ریشاڵ و چەورییە تەندروستانەی لە تۆوی چیادا هەن، یارمەتیی هێواشکردنەوەی هەڵمژینی شەکر لە خوێنەوە دەدەن، بەمەش رێژەی شەکری خوێن جێگیرتردەبێت.
- تەندروستیی ئێسکەکان باشتردەکات: تۆوی چیا دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و مەگنیسیۆم ، ئەمەش وادەکات کە یارمەتیی تەندروستبوونی ئێسک و ددانەکان بدات.
- یارمەتیی دابەزاندنی کێش دەدات: تۆوی چیا شلە هەڵدەمژێت و لە گەدەدا دەکشێت، ئەمەش وادەکات تاوەکو ماوەیەکی زۆر کەسەکە برسیی نەبێت و هەست بە تێری بکات.
- تەندروستیی کۆئەندامی هەرس باشتردەکات: بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ریشاڵ، تۆوی چیا یارمەتیی رێکخستنی جوڵەی ریخۆڵەکان دەدات و تەندروستیی میکرۆبە سوودبەخشەکان باشتردەکات، بەمەش پڕۆسەی هەرسکردن و کۆئەندامی هەرس تەندروستردەبن.
- سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پڕۆتینی رووەکی: ئەو کەسانەی کە گۆشتخۆر نین و دەیانەوێت بڕی پێویست لە پڕۆتینیان دەستبکەوێت، دەتوانن تۆوی چیا بەکاربهێنن.