خه‌سره‌و گورون، سه‌رپه‌رشتیارى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سلێمانى به كه‌ناڵ8ـى راگه‌یاند، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سلێمانى به‌شدار له خولى پله سێیه‌كانى عێراق له دووه‌م یارییدا له پاڵاوتنه‌كانى پارێزگاى سلێمانى رۆژى 19/1/2025 رووبه‌ڕووى یانه‌ى پێنجوێن ده‌بێته‌وه.
گورون گووتیشى" یانه‌كانى شارى سلێمانى دابه‌شى دوو كۆمه‌ڵه كراون، كۆمه‌ڵه‌كه‌ى سلێمانى له دوكان و پێنجوێن پێكهاتوون و كۆمه‌ڵه‌كه‌ى دیكه‌ش له سیروانى نوێ و به‌ختیارى و چه‌مچه‌ماڵ پێكهاتووه‌و له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش تیپێك بۆ قۆناغى داهاتوو سه‌رده‌كه‌وێت.
له یه‌كه‌م یاریی پاڵاوتنه‌كان كه هه‌فته‌ى رابردوو به‌رێوه‌چوو، سلێمانى توانى پێنج به دوو له دوكان بباته‌وه.