ئیخڵاس دلێمی: پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی 12 خەرجدەکرێت

test
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی شایستە داراییەکان و داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان قسەمان کرد و مووچەی مانگی 12 خەرج دەکرێت بەڵام رەنگە دوابکەوێت.

ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ تەیف، سامی وەزیری دارایی عێراق کۆبووینەوە و لەبارەی پاردارکردنی کەرتەکانی حکومەت، داهاتی نانەوتیی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە گفتوگۆمانکرد.

ئیخڵاس دلێمی ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی فیدراڵ دەڵێت شایستەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان 11 ترلیۆن و 300 ملیار دینارە لە ساڵێکدا، بەڵام ئەو پارەیەی بۆ مووچە لەمساڵدا گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان نزیکەی 10 ترلیۆن و 500 ملیار دینارە.

باسی لەوەشکرد، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیک پارەی بۆ مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردووە کە بریتییە لە 400 ملیار دینار، واتە بە بڕی زیاتر لە 500 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت، "لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بە میکانیزمێک دەکرێت بۆ ئەوەی پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی 12 بنێردرێت، لەوانەیە دوابکەوێت بەڵام بە دڵنیاییەوە خەرج دەکرێت."

loading....