شاسوار عەبدولواحید: دەچمەوە بۆ تورکیا

کەناڵ8 11/01/2025
test
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ نوح یەڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ دەڵێت، تورکیا وڵاتێکی گرنگە لە ناوچەکەدا و جارێکی دیکە سەردانی ئەو وڵاتە دەکاتەوە.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، "سەردانی تورکیام کردووە و لە داهاتووشدا دووبارە سەردانی ئەو وڵاتە دەکەمەوە"

شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەشکردووە، "تورکیا وڵاتێکی گرنگی ناوچەکەیە، وەک چۆن پێشتر سەردانی ئێرانمان کردووە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان سەردانی تورکیاشمان کرد."

11/01/2025
loading....