ژمارەى گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلسەوە گەیشتە 16 کەس

کەناڵ8 12/01/2025
test
دیمەنی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس لە کالیفۆرنیا

پێنج رۆژە ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس بەردەوامە و پزیشکی دادی شارەکەش دەڵێت، ژمارەى گیانلەدەستدان بەهۆى ئاگرەکەوە گەیشتووەتە 16 کەس.

بەگوێرەى نوێترین ئامارەکانى پزیشکى دادی لۆس ئەنجلس ئاشکرایکردووە، تاوەکو ئێستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 10 هەزار باڵەخانەش سووتاون و فەرمان بە 150 هەزار کەس کراوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

پزیشکی دادی لۆس ئەنجلس وردەکاریی ناسنامەی قوربانییەکانى نەخستووەتەڕوو بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە، تەرمى پێنج لە قوربانییەکان لە ناوچەی پالیسادێس دۆزراونەتەوە و تەرمى 11 کەسی دیکەیان لە ناوچەی ئیتۆن دۆزیوەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە حەوتى ئەم مانگەوە ئاگر لە پێنج ناوچەى لۆس ئەنجلس کەوتووەتەوە و پێنج رۆژە تیمەکانى بەرگریی شارستانی لە ئاسمان و زەمینەوە هەوڵى کۆنترۆڵکردنى دەدەن، بەڵام ئاگرەکە تادێت زیاتر تەشەنە دەسێنێت و تاوەکو ئێستا 150 کیلۆمەتر چوارگۆشە سووتاوە و زیانە ئابوورییەکانى ئاگرەکەش 150 ملیار دۆلارى تێپەڕاندووە.

جگە لەوەى زیاتر لە 12 هەزار باڵەخانە سووتاون و 15 هەزار هێکتار زەوی لەناوچوون، فەرمان بە 150 هەزار کەسیش کراوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

ئاگرەکە بە "سانتا ئانا" ناسراوە، ساڵانە لە وەرزەکانی پایز و زستان لە کالیفۆرنیا روودەدات، بەڵام ماوەی هەفتەیەکە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تەشەنەی سەندووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن.

12/01/2025
loading....