کاری دەیان ساڵەی شێوەکارانی لۆس ئەنجلس لەناوچوون

test

ئاگرەکەی شاری لۆس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا هێشتا کۆنتڕۆڵنەکراوە، ماوەی چەند رۆژێکە، کۆمەڵگەی هونەرمەندان کاریگەرن بەم ئاگرە و بەشێک لە کار و پێشانگەکانیان لەناوچوون.

ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس، خانوو، پێشانگە، عەمبار و سەکۆ هونەرییەکانی بەشێک لە دیارترین شێوەکارەکانی شارەکەی لەناوبردووە، کە ژمارەیەکیان، کاری دەیان ساڵەیان بوون و ئێستا هیچیان بۆ نەماوەتەوە.

ئالێک ئیگان، یەکێکە لە هونەرمەندە شێوەکارە دیارەکانی شارەکە، گەرچی ئامادەکاریی دەکرد بۆ ئەنجامدانی نوێترین پێشانگەی خۆی، بەڵام بەهۆی ئاگرەکەوە ناچار بوو لەگەڵ خانەوادەکەیدا لە شوێنی مانەوەی هەڵبێت و ژمارەیەک لە کارەکانی لەناوچوون.

خانمە هونەرمەند، کامیلا تەیلەر، بەهۆی ئاگرەکەوە، زۆرێک لە کارە هونەرییەکانی لەناوچوون، کە هەوڵ و ماندووبوونی زیاتر لە 20 ساڵ بوون و لە تابلۆ، پەیکەر و هێڵکاریی هونەریی پێکهاتوون، ئێستا داهاتووی کارە هونەرییەکانی ئەم خانمە ناڕوونە.

لە سایەی ئەم رووداوانەدا و لە چاوی ژمارەیەک لە راگەیاندنەکانی شارەکە، دیمەنی ژمارەیەک لەو هاووڵاتییانە گیراوە، کە سەرقاڵی رزگارکردنی کاری هونەریی هونەرمەندانن و گەرچی ژمارەیەکی کەم لە کارەکان دەربازیان بووە، بەڵام کۆمەڵگەی هونەریی لۆس ئەنجلس، ئومێدەوارن بەم نزیکانە، پایە هونەرییەکانیان بەهێزتر بکەن و لەڕێگەی پێشانگەی گەورەوە هەوڵ بۆ ناساندنی زیاتری هونەرمەندە زیانلێکەوتووەکان دەدەن.

loading....