بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد بکات
کەناڵ8 12/01/2025

ئەمڕۆ یەکشەممە (12ـی کانوونی دووەمی 2025) نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات، بڕیارە بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بکات و بەجیاش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەغداد کۆببێتەوە.
پێشتر دڵشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی راگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا تاوتوێی ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی حکومەتی عێراق دەکرێت، لەو نێوەندەدا کوردیش مافی ئەوەی هەیە بەدواداچوون بۆ پرسەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بکات.
دڵشاد شەهاب، ئاشکراشیکرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، چاوی بە بەرپرسانی باڵای عێراقیش دەکەوێت، پرسی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێک دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکان.
loading....