سوودەکانی ئامێری شێدارکەرەوەی هەوا
پێشەوا جەلال 13/01/2025

ئەوانەی ئەم گرفتانەی خوارەوەیان هەیە سوود لە ئامێری شێدارکەرەوەی هەوا دەبینن لە ماڵەکانیاندا:
- وشکیی پێست
- هەستیاریی چاو
- وشکبوونەوەی قوڕگ و کۆئەندامی هەناسە
- هەستیارییەک لە جەستەدا
- وشکەکۆکە
- خوێنبەربوونی لووت بەهۆی هەوای وشکەوە
- وشکبوونەوە و قڵیشانی لێو
- سەرئێشە بەهۆی توورەکە هەواییەکانی سەر
ئامێری شێدارکەرەوەی هەوا ئەم سوودانەی هەیە:
- کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا بەتایبەتی ئەگەر رێژەی شێی هەواکە بگات بە 40% زیاتر، لەم رێژەیەدا ڤایرۆسەکە ناچالاک دەبێت
- نەهێشتنی وشكەکۆکە و گۆڕینی بۆ کۆکەی تەڕ بەتایبەتی لەم وەرزەی ئێستا کە کۆکەی وشک زۆرە لە منداڵاندا و بێزارکەرە بۆ منداڵەکە
- کەمکردنەوەی پرخەی خەو
- کەمکردنەوەی وشكیی پێست و قڵیشانی لێو
ئەگەر ئامێرەکە بە دروستی بەکارنەهێنرێت ئەم مەترسییانەی هەیە:
- ئەگەر ئاوی ناو ئامێرەکە خاوێن نەبێت ئەوا دەبێتەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی
- شێدارکردنەوەی هەوای ناوماڵ سوودبەخشە، بەڵام نابێت زۆر بێت چونکە لەوانەیە ببێتەهۆی گەشەکردنی کەڕووی ناوماڵ و بەتایبەتی زیانی بۆ ئەوانە هەیە کە رەبۆیان هەیە
بۆ ئەوەی سوود لەم ئامێرە ببینیت، دەبێت:
- ئاگاداری رێژەی شێی ژوورەکەت بیت، واتا نابێت ژوورەکەت زۆر شێدار بکەیت
- زووزوو ئاوی ئامێرەکە بگۆڕیت
- زووزوو ئامێرەکە پاکبکەرەوە
- ئەگەر ئامێرەکە فلتەری هەبوو لەکاتی پێویستدا بیگۆڕە
- هەوڵ بدە ئاوی پاک بەکاربهێنیت
د. پشدەر عەبدوڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
loading....