چیرۆکی نوێژە بەبارانە و کولتوورە جیاوازەکانی جیهان

test

بەدرێژایی مێژوو، شارستانییەتە جیاوازەکانی مرۆڤایەتی، بەمەبەستی دابارین و گۆڕانی کەش و هەوا، پەنایان بۆ خودا بردووە و نزا و پاڕانەوەکانیان بۆ باران و خاکی بەپیت بووە.

بەگوێرەی بەڵگەنامە دۆزراوەکان، پێدەچێت، کۆنترین جۆری نوێژە بەبارانە، کە لە چوارچێوەی نەریتە ئاینییەکانی جیهاندا پێگەیەکی پیرۆز و کاریگەری هەبووە، بەگەڕێتەوە بۆ پاگانەکانی ناوچەی بەڵقان، کە مێژووی ئاین و خوداپەرستییەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی چوارەمی پێش زاین.

پاگانەکان، لەڕێگەی ئەنجامدانی سەمای نەریتیی دودول، داوایان لە خوداکانیان کردووە هەورە بروسکە و بارانیان بۆ بنێرێت، ئەم سەمایە، لەگەڵ گۆرانیی و سروودی تایبەتی ئاینیی ئەنجامدراوە و یەکێک بووە لە دیارترین رێوڕەسمە ئاینییەکانیان.

لە کیشوەری ئەفریقا، یەکێک لە کۆنترین جۆرەکانی نزا و پاڕانەوەی بارینی باران تۆمارکراوە، خەڵکی بالۆبیدۆ، کە بەڕەچەڵەک دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی زیمبابوێ، خاوەنی نەریتی "مۆدجادجی" بوون، لەڕێگەی گۆرانی و نزاکردنەوە، شاژنەکانی بارانیان بانگهێشت کردووە بۆ دروستکردنی باران و ساڵانە ئەم نەریتەیان ئەنجامداوە و رێکەوتی جێگیریان بۆ دیارییکردووە.

ئەمریکییە رەسەنەکان، لەوانە هۆزی زونی، خاوەنی یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین جۆری نوێژە بەبارانەکانن لە جیهاندا، بەمەبەستی داواکاردنی باران لە خودا، رێوڕەسمی تایبەتیان ئەنجامداوە و جلوبەرگی تایبەتیان بۆ رازیکردنی هێزی سروشت لەبەرکردووە.

لە باوترین و بەربڵاوترین جۆری نوێژە بەبارانە، ئەو نوێژەیە لە ئاینە ئیبراهیمییەکاندا هەیە، هەریەک لە ئاینەکانی: جودیزم، کریستیانی و ئیسلام، خاوەنی نوێژی تایبەت بە پاڕانەوە و داواکاریین لە خودا بەمەبەستی دابارینی باران.

loading....