ئەمشەو کلاسیکۆیە.. پێکهاتەی پێشبینیکراو و زانیارییەکان بزانە

test

ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان، دوو زەبەلاحەکەی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕوودەبنەوە.

ئەمە دووەم کلاسیکۆی ئەم وەرزەیە و بەرشلۆنە لە یاریگەی شا عەبدوڵا دەیەوێت هەمان ئەنجامەکەی کلاسیکۆی پێشوو دووبارە بکاتەوە کە بە ئەنجامی 4 بە 0 بردنەوەی بەسەر یانەی شاهانە بەدەستهێنا.

مەدرید و بەرشلۆنە بە باشترین ئاستی خۆیان گوزەردەکەن، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە تینووی ناسناوەکانە چونکە ساڵ و نیوێکی تەواوی بەبێ ناسناو بەڕێکردووە، بەپێچەوانەوە ریاڵ مەدریدی رکابەریی تەنیا لە 2024 پێنج ناسناوی بردووەتەوە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی شاهانە رایگەیاند جگە لە میلیتاو و کارڤاخال، تەواوی ئەستێرەکانی دیکەی ئامادەیە و لە بەرامبەردا بەرشلۆنەش دانی ئۆڵمۆ و پاو ڤیکتۆری لەبەردەستە و هانسی فلیکی راهێنەر چەند گۆڕانکارییەکیشی ئەنجامداوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشلۆنە:

چێزنی

کوندێ، کوبارسی، مارتینێز، باڵدی

کاسادۆ، پێدری

یاماڵ، گاڤی، رافینیا

لیڤاندۆڤسکی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریاڵ مەدرید:

کۆرتوا

مێندی، رودیگەر، چوامینی، ڤازکێز

کاماڤینگا، ڤالڤێردی

ڤینیسیۆس، بێلینگهام، رۆدری

ئێمباپێ

loading....