ئانیمەیشنە گەورەکان دوادەخرێن

test

لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا، چاوی بینەر و رەخنەگرانی سینەما، لەسەر بڵاوبوونەوەی دیارترین ئانیمەیشنەکان بوون، بەدیاریکراوییش ئەوانەی بەدرێژایی مێژووی بەرهەمهێنانی سینەما، کاریگەریی گەورەیان لەسەر رێژەی بینەر و داهات دروستکردووە، بەڵام هەلومەرجەکان، دۆخی نوێیان خولقاندووە و بەرهەمەکان دوادەخرێن.

هەریەک لە ئانیمەیشنەکانی شڕێک و مینیەنەکان، لە دیارترین ئەو ئانیمەیشنانەن کە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو وادەی بڵاوبوونەوەیان دواخراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرهەمهێنەران، دەیانەوێت پلانەکانیان بۆ شێوازی ئامانجگرتنی بینەرەکان رێکبخەنەوە.

بەشی پێنجەمی شڕێک، بڕیارە رێکەوتی 23ی کانوونی یەکەمی 2026 بڵاوببێتەوە، بەشی سێیەمی مینیەنەکانیش، دوادەخرێت بۆ رێکەوتی 30ی حوزەیرانی 2027 و بەمەش جیهانی ئانیمەیشنەکان دواکەوتنی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت.

loading....