چیرۆکی ئەستێرەکانی موزیک و گۆرانی لە بەڵگەفیلمەکاندا

test

لە جیهانی موزیکدا، زۆرن ئەو ئەستێرە و کەسایەتییە هونەرییانەی، بەدرێژایی پیشەکەیان کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر کۆمەڵگە جیاوازەکان و هونەرمەندانی پاش خۆیان دروستکردووە، لێرەدا، ئاماژە بە دیارترین ئەو بەڵگەفیلمانە دەدەین، کە سەبارەت بە ئەستێرەکانی جیهانی موزیک و گۆرانی بەرهەمهاتوون.

The Greatest Night in Pop

دەرهێنەر: باو نگویەن

ئەم بەڵگە فیلمە، لە دیارترین و نوێترین بەرهەمە سینەماییەکانە، کە سەبارەت بە کۆبوونەوەی 46 هونەرمەند و ئەستێرەی دیاری موزیک و گۆرانی بەرهەمهاتووە لە ساڵی 1985، بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری و پارە بۆ قوربانیی و زیانلێکەوتووانی برسێتیی ئەفریقا.

Return of the King: The Fall and Rise of Elvis Presley

دەرهێنەر: جەیسن هەیر

ئێڵڤس پرێسڵی، یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی موزیکی ئەمریکا و جیهان، لەم بەڵگەفیلمەدا، سەرنج دەخرێتە سەر ئەو پاڵنەر و هەلومەرجانەی، کاریگەرییان لەسەر دەرکەوتنی ئەم هونەرمەندە دروست کرد، هاوکات، هۆکار و شێوازەکانی کۆتاییهاتنی ئەم ئەستێرەیەی رۆک ئاند رۆڵ روون دەکاتەوە.

The Only Girl in the Orchestra

دەرهێنەر: مۆڵی ئۆبرایەن

خانمە هونەرمەند و ژەنیاری ئەمریکا، ئۆرین ئۆبرایەن، یەکێکە لە دیارترین ئەو خانمانەی، لە جیهانی ئۆرکێسترادا وەکو ئەستێرەیەکی موزیکی دەرکەوتووە، ئۆبرایەن بە چەندین ئاڵنگاریی سەختدا تێپەڕیوە، بەمەبەستی سەلماندنی تواناکانی خۆی لە جیهانێکی موزیکییدا، کە تیایدا پیاوان زۆرترین رۆڵیان گێڕاوە.

Gaga: Five Foot Two

دەرهێنەر: کریس موکاربێل

گەر هەوادارێکی سەرسەختی دەنگ و کەسایەتیی خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژ لەیدی گاگایت، ئەم بەڵگەفیلمە بۆ تۆ بەرهەمهێنراوە، لەم بەرهەمەدا، گاگا بە چەندین ئەزموونی جیاوازی پشت کامێرا تێدەپەڕێت و ئاشنای ژیانە تایبەتییەکەی و هەڵسوکەوت و مامەڵەکانی دەبیت لەگەڵ دەوروبەریدا.

loading....